٢٥ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٠:٠١
٧ گرووپ لە هەرێمی کوردستانەوە دەتوانن بێنە ناو ئێران

فەرمانداری مەریوان وتی: بە پێی پەسەند کراوی یاسای نوێ حەوت گرووپ لە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە یەکەمی گەلاوێژەوە دەتوانن لە ڕێگای سنووری باشامخەوە بێنە ناو ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئارتیکاس ئێقباڵ ڕایگەیاند: کەسانێک کە مۆڵەتی دانیشتنی کاتی، ڤیزەی کار، ڤیزەی پزیشکی و خوێندنیان هەیە لە ئەو دەستەن کە دەتوانن بە سەردان بە سنووری باشماخ بێنە ناو ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو کەسانە جگە لە ئەوەی کە ئەبێ مۆڵەتی تەندروستی خۆیان و پاسپۆرت و ڤیزە ڕادەستی فەرمانبەرانی ئەو سنوورە بکەن ئەبێ پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکانیش لەبەرچاو بگرن.

فەرمانداری مەریوان باسی کرد: گرووپی پزیشکی سنووری باشماخیش تێست لە موسافرەکان دەگرێت و ئەگەر کەسێک نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبێت ئیزنی پەڕینەوە لە سنووریان ناداتێ.

ئێقباڵ سەبارەت بە چوونە دەرەوەی موسافرەکان لە ئێرانەوە بۆ هەرێمیش زیادی کرد: هیچ سنوورێک بۆ پەڕینەوەی هاووڵاتییەکانی هەرێم لە ئێرانەوە بوونی نییە بەڵام هێشتا لایەنی عێراقی لە چوونە ژوورەوەی هەندێک کەس بۆ وڵاتی خۆیان ڕێگری دەکات.

342/